یاریگا –
دانی سیبایۆس، یاریزانی ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی هەمان وڵات هیوادارە بەردەوام لەگەڵ یانەكەی یاری بكات.
شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەلمیریای كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 32ی خولی ئیسپانیا.
لەو یاریەدا بەهۆی ئامادەنەبوونی لوكا مۆدریچەوە سیبایۆس لە سەرەتا تا كۆتایی یاری كرد و ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد.
لە دوای یاریەكە سیبایۆس لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە ووتی: یاریەكی زۆر باشمان كرد، لە سەر ئاستی هێرشبەری زۆر نایاب بووین، هەستێكی زۆر باشم هەیە و دەمەوێت یارمەتی یانەكەم بدەم، بە تایبەتی بە متمانەی راهێنەر و یاریزانەكانەوە.
سەبارەت بە بەشداریكردنی لە یاریەكەی ئەمڕۆدا لە دوای پێكانەكەی مۆدریچ سیبایۆس ووتی: شتێكی ناخۆشە كە پێكانی هەیە، جێگایەكی دیكە لە ناوەڕاستدا هەیە، هیوادارم چێژ لەم یاریانە وەربگرێت، ئەوەش بۆ من زۆر باش دەبێت.
لە كۆتایشدا ووتی: هیوادارم بەردەوامی لە یاریكردندا بەدەست بهێنم، دەمەوێت ئاستەنگ و سەختی بۆ راهێنەر درووست بكەم، كاتێك پێوویستی بە من بێت بزانێت كە منی هەیە.
یانە شاهانەكە بە كۆكردنەوەی 68 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی ئیسپانیایە و بە جیاوازی یانزە خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوە دێت.