ئیسپانیا

ریال مەدرید دەیەوێت زیدان بکاتەوە شوێنگرەوەی ئانچێلۆتی

یاریگا –

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی فەرەنسا ئاشکرایانکردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرپرسانی یانەی ڕیال مەدرید، دانوستانەکانیان لەگەڵ زێدان دەستپێکردووە بەمەبەستی گەڕانەوەی بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان بگرێتە ئەستۆ.

ماڵپەری وت مێرکاتۆی فەرەنسی بڵاویکردەوە، کارگێری یانە شاهانەکە زانیویەتی کارلۆ ئەنچێلۆتی راهێنەری یانەکەیان ئارەزووی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیلی هەیە، بۆیە دەیانەوێت لە ئێستاوە هەوڵ بۆ دەست نیشانکردنی شوێنگرەوەی بدەن.

سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات گەڕانەوەی زیزۆ بۆ ئەوەی جارێکی دیکە مەشقەکانی تیپی شاهانە وەربگرێتەوە، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە گرێبەستکردن لەگەڵ کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان.

کارلۆ ئەنچێلۆتی تاوەکو ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە و چەندینجار گوتوویەتی دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت، بەڵام بەم دواییە بەرپرسانی مێرنگی زانیویانە ناوبراو بیر لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button