ئه‌وروپائیسپانیا

لیڤاندۆڤسکی کۆتایی بە ریکۆردێکی خراپی هێنا

Yariga App

یاریگا –

رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی کۆتایی بە ریکۆردێکی خراپی خۆی لەگەڵ یانەکەی هێنا.

شەوی رابردوو لە میانی یارییەکانی گەڕی 31ـی لالیگا بارسێلۆنای پێشەنگی خولەکە بووە میانی رایۆ ڤایکانۆ و یارییەکەشی بە ئەنجامی 1 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ دۆڕاند.

تاکە گۆڵەکەی بارسێلۆنا لە رێگەی گۆڵکاری یانەکە رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی لە خولەکی 83ـی یارییەکە کرا، لیڤا بە کردنی ئەم گۆڵە کۆتایی بە ریکۆردێکی خراپی هێنا و لەدوای 467 خولەک یاریکردن یەکەم گۆڵی بە درێسی یانەکەی کردەوە.

ئەمەش خراپترین ماوەی یاریکردنی ناوبراوە لەگەڵ بارسا بەو پێیەیی لەو کاتەوەی پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکە کردووە یەکەمجارە ناتوانێت ماوەیەکی وا درێژ لە گۆڵ بکات.

ئەستێرە پۆڵەندییەکە لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە کۆی ئەنجامدانی 39 یاری بەشداری لە کردنی 35 گۆڵ کردووە، کە 28 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵیشی درووستکردووە بۆ یانەکەی.

لە لالیگاش بە کردنی 18 گۆڵ و بە جیاوازی 4 گۆڵ لەگەڵ کەریم بێنزێما پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە، 6 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی درووستکردووە لە کۆی ئەنجامدانی 27 یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button