ئیتاڵیا

ئینزاگی بووەتە بەڵای سەری یوڤێنتوس

یاریگا

سیمۆنێ ئینزاگی راهێنەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا جارێکی دیکە بووە هۆی بێ بەش کردنی یوڤێنتوس لە ناسناو.

راهێنەرەکەی نێرازۆری بۆ جاری پێنجەم لە مێژوودا توانی لە یارییەکانی جامی ئیتاڵیا و جامی سوپەر، رێگری لە خانمە پیرەکە بکات بۆبەدەستهێنانی ناسناوەکان.

ئینزاگی تاوەکو ئێستا 6 جار وەکو راهێنەری هەردوو یانەی ئینتەر میلان و لازیۆ لە هەردوو جامی ئیتاڵیا و سوپەری ئەم وڵاتە 5 جاربردنەوەی بەدەستهێناوە و جارێکیش دۆڕاوە.

  • یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیا وەرزی 2016-2017 یوڤێنتوس 2-0 لازیۆ
  • سوپەری ئیتاڵیا 2017 لازیۆ 3-2 یوڤێنتوس
  • سوپەری ئیتاڵیا 2019 لازیۆ 3-1 یوڤێنتوس
  • سوپەری ئیتاڵیا 2021 ئینتەر 2-1 یوڤێنتوس
  • کۆتایی جامی ئیتاڵیا 2021-2022 ئینتەر 4-2 یوڤی
  • پێشکۆتایی جامی ئیتاڵیا 2022-2023 ئینتەر 2-1 یوڤی

ئەمانە هەموو ئەو یارییانەن کە سیمۆنی ئینزاگی راهێنەرایەتی هەردوو یانەی ئینتەر میلان و لازیۆی لە جام و سوپەری ئیتاڵیا بەرامبەریوڤێنتوس کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button