ئه‌ڵمانیا

گرێبەستی سانێ نوێدەکرێتەوە و مانێ بەرێدەکرێت

یاریگا

بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەیانەوێت هاوینی داهاتوو گرێبەستی لێرۆی سانێ نوێ بکەنەوە و سادیۆ مانێش بەرێ بکەن.

رۆژنامەی سپۆرت ئاینسی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، لە میونشن زۆر دڵخۆشن بە پێشکەوتن و ئاستی لیرۆی سانێ، بۆیە بەنیازن گرێبەستیئێستای کە تا ساڵی 2025 کارا دەبێت، بۆ چەند وەرزێکی دیکە درێژ بکەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە باس لەوە دەکرێت بەرپرسانی یانەکە لە ئاستی سادیۆ مانێ هێرشبەری سەنیگالی یانەکەیان رازی نین و ئامادەن هاوینیئەمساڵ دەستبەرداری بن.

بێجگە لە هێرشبەرە سەنیگالیەکە کارگێری باڤارییەکان دەیانەوێت دەستبەرداری سێرج گێنابری هێرشبەریش بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button