ئیتاڵیا

مۆرینیۆ: ئێستا دەبێت بزانن بۆچی قژم ئەوەندە سپی بووە

یاریگا

خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵیا دوای سەرکەوتنی یانەکەی بەرامبەر فاینۆردی هۆڵەندا و گەیشتن بۆ قۆناغی پێشکۆتایییۆرۆپالیگ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە گووتی:

لەوانەیە هەندێک لەگەڵ ئەوە نەبن، بەڵام کارایی رۆما خەیاڵی بوو، لە هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە پلانەکانمان بەهۆی پێکانی یاریزانانئاستەنگیان لێکەوتەوە.

مۆرینیۆ لەبارەی پێکانی چەند یاریزانێکی یانەکەی و کاریگەری لەسەر تیپەکەی دەڵێت


ئەمشەو
ڤایناڵدۆم و سمۆلینگ پێکانیان هەبوو کاریگەری لەسەر پلانەکانمان هەبوو.  دوو یاریزانە یەدەگەکانمان بەهۆی پێکانەوە نەیانتوانیبەردەوام بن و کاتێک دیبالام هێنایە یاریگا، یەک یاریزانی یەدەگم هێشتەوە بۆ ئەگەری پێکانەکەی.

سپێشەل وەن لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باس لە ئەزموونی خۆی وەکو راهێنەر دەکات

ئێستا زانیتان بۆچی قژم ئەوەندە، لەبەر ئەوەیە کە 150 یاریی ئەوروپیم ئەنجامداوە، هەموو شتێکم بینیوە؛  ئەزموونم لە هەموو شتێک هەیە.

راهێنەرەکەی گورگەکانی رۆما باسی پێش یارییەکە دەکات کە چی بە یاریزانەکانی گوتووە

پێش یارییەکە بە یاریزانەکانم گوت ئەم یارییە بەراورد نەکەن لەگەڵ یارییەکانی ئەم دواییەی بەرامبەر سالزبۆرگ و بودێ گلیمت.  چاوەڕوانییارییەکی سەختم دەکرد و بەو شێوەیە بوو. پێم وتن ئەگەر خولەکی 90 بێت و 1-0 پێشکەوتین، ئەوە زۆر باشە، گرنگ ئەوەیە کە سەرنجمانلەسەر سەرکەوتن بێت.

لە کۆتاییدا مۆرینیۆ ستایشی ئاستی یاریزانەکانی یانەکەی کرد و گووتی

لە کۆتاییدا من تەنها ڕاهێنەرم، بەڵام هەوڵ و قوربانیدانەکە لەلایەن ئەو کەسانە دەکرێت کە لە یاریگادان.  ئەم کوڕانە شایەنی ڕێز وشانازین.

بابەتی زیاتر

Back to top button