ئینگلتەرا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ساوسهامبتۆن

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی میكێل ئارتێتای ئیسپانی و راهێنەری یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ساوسهامبتۆن.

وا بڕیارە ئەمرۆ هەینی كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری ساوسهامبتۆن دەكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 32ی خولی ئینگلیزیدا.

گەنەرز بە كۆكردنەوەی 74 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش مانچێستەر سیتی دووەمەوەیە و ساوسهامبتۆنیش بە 23 خاڵ لە ریزبەندی كۆتایی خولەكە دێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ:

گۆڵپارێز: رامسدەیل

هێڵی بەرگری: وایت ، هۆڵدینگ ، گابریێل ، تێرنی

هێڵی ناوەند: ئۆدیگارد ، پارتی ، چاكا

هێڵی هێرشبردن: ساكا ، خیسۆس ، مارتێنێلی

 

بابەتی زیاتر

Back to top button