ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان چێڵسی و ریال مەدرید

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و فرانك لامپارد راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی بۆ یاریە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاری چوون لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ریال مەدرید توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ بهێنێت.

گۆڵەكان لەلایەن هەریەك لە كەریم بێنزێما و ماركۆ ئەسینسیۆ تۆمار كران.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی:

گۆڵپارێز: كیپا

هێڵی بەرگری: جەیمس ، فۆفانا ، تیاگۆ سێلڤا، كۆكۆرێلا

هێڵی ناوەند: ئینزۆ ، كانتێ ، كۆڤاسیچ

هێڵی هێرشبردن: ستێرلینگ ، جواو فیلیكس ، هاڤێرتز

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: كۆرتوا

هێڵی بەرگری: كارڤاخال، میلیتاو ، ئالابا ، كامافینگا

هێڵی ناوەند: ڤاڵڤێردی ، كرۆس ، مۆدریچ

هێڵی هێرشبردن: رۆدریگۆ ، بێنزێما ، ڤینیسیۆس

لە قۆناخی پێشكۆتاییدا براوەی نێوان ریال مەدرید و چێڵسی بەرامبەر براوەی نێوان مانچێستەر سیتی و بایرن میونشن یاری دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button