ئیسپانیا

کاسمێڕۆ : زۆر ڕێز لە گاریس بێڵ دەگرین

یاریزانی بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ، لارلۆس هینریکی کاسمێڕۆ لە لێدوانێکی دا بۆ ڕۆژنامەکان ووتی،” لە یانەکەی ئێمە زۆر ڕێز لە کارس بێڵ دەگرین.”
یانەی ڕیاڵ سەرکەوتوو بۆ لە سەرکەوتن بەسەر سێلتا فیگۆ دا لە یاریەکانی سەرتای خولی ئیسپانی لەم وەرزە نوێیەدا.
لەم یاریەدا کارس بێڵ ئاستێکی زۆر باشی پیشان یا و بووە هۆکاری دروست کردنی گۆڵی یەکەم بۆ یانەی ڕیاڵ و کاسیمێڕۆش دەست خۆشی ئەو توانا باشەی لێ کرد کە زۆر لەم دواییانەی باشترە.
کاسمێڕۆ ووتیشی،” ئێمە زۆر دڵ خۆشین بەو بردنەوەیە و بە هۆی گەڕانەوەی متمانە بە کارس بێڵ لە لایەن یانەکەو پشتگیری کردنی لە لایەن ڕاهێنەر زێدانەوە.”
هەروەها لە قسەکانیشی دا باسی لەوە کرد،” بێڵ زۆر بە سوودە بۆ یانەی ڕیاڵ و زۆر لە ئاست و توانەکانی کاریگەری لەسەر ئێمەش هەیە.”
جێگەی باسە کە هەر یەک لە بینزیما و ڤاسکێز و کروس سێ گۆڵەکەیان تۆمار کرد بۆ یانەی ڕیاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button