یاریگا –
كۆنگرەی رۆژنامەوانی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا پێش رووبەڕووبوونەوەی خیتافی.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:15 بە كاتی كوردستان خیتافی لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا.
یانە كەتەلۆنییەكە بە كۆكردنەوەی 72 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت و خیتافیش بە كۆكردنەوەی 30 خاڵ لە ریزبەندی 16ی خولەكە دێت.
لە لێدوانەكانیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە پێش یارییەكەی بەرامبەر خیتافی چاڤی گووتی:
خیتافی؟
ئەوان یانەیەكی زۆر توند و تیژن، لە یاریگای خۆیاندا ئەنجامی ئەرێنی بەدەستدەهێنن، رکابەرێکی سەختن و یارییەکە زۆر قورس دەبێت، ئەوان زۆر باش یاری دەکەن، و بەزۆری بە 5 یاریزان لە هێڵی دواوە یاری دەکەن ، ئەمەش قورسە و پێویستی بە توانایی جەستەیی زیاترە.
ئایا كات بە یاریزانە لاوەكان دەدەیت بۆ ئەم یارییە؟
یارییەکە بە باشترین پێکهاتەوە ئەنجام دەدەین کە هەمانە، یانەیەكی گەورەمان هەیە کە بتوانین رکابەری بکەین سەرەڕای ئەو پێكانانەی کە هەمانە، دەڵێم هێشتا کاتی تاقیکردنەوە نییە.
پێدری و دی یۆنگ ئامادە دەبن؟
دەبێت پشوو بدەین بە یاریزانەكان، هەفتەی داهاتوو زۆربەیان ئامادە دەبن، بەلام ئێمە چاوەڕێ دەبین تا بە رێژەی %100 ئامادە دەبن.
كێشەی باڵی راست؟
ئەوانەی لەم شوێنەدا یارییان كردووە زۆر باش بوون، ئێمە دەست دەكەین بە پلاندانان بۆ وەرزی نوێ بەڵام لە ئێستادا پێم وایە ئەم جێگا سەلامەتە.
ئایا ریال مەدرید ركابەریكردنی لالیگای دۆڕاندووە؟
نازانم ئەوە پرسیارێكە بۆ ئەوان، ئەوەی دەیزانم ئەوەیە كە ئێمە ركابەری لەگەڵ تیپە گەورەكاندا دەكەین، ئەتلەتیكۆ و ریال لە ئاستێكی نایابدان.
داهاتووی گاڤی؟
لەو باوەڕەدام گاڤی لە هیچ یانەیەكی دیكە هێندەی بارسێلۆنا دڵخۆش نابێت، ئەو یاریزانێکی سەرەکییە، لە هەمووی گرنگتر ئەو یاریزانێكی یەکلاکەرەوەیە بۆ تیپەکە، پێموایە ئایندەی لە بەرشەلۆنەدایە، شتێکی تر جگە لەوە ئەوەیە كە ئەو خۆی بڕیار لەسەر داهاتووی دەدات.
ئایا چارەنوسی بۆسكێتس پەیوەستە بە مێسیەوە؟
گرنگترین شت ئەوەیە كە بۆسكێتس كەسێكی ئارامە، تا كۆتایی هاوكاریمان دەكات، پێموانیە چارەنوسی بەسترابێتەوە بە مێسیەوە، كارەكە سەختە بۆ من بەڵام ئەگەر بمێنێتەوە ئەوا یاریزانێكی گرنگ دەبێت بۆ بارسێلۆنا.
گواردیۆلا؟
من پێپ بە باشترین راهێنەری جیهان دەزانم لەو کاتەوەی کە دەستی پێکردووە، تەنانەت کاتێک نازناوی نەبردەوە، بۆ من هەمیشە ژمارە یەکە، نامەوێت خۆم بەراورد بکەم لەگەڵیدا، ئەو کاروانی وەرزشی گەورەی هەیە بەڵام من تازە دەستم پێكردووە.
دووشەممە لاپۆرتا سەبارەت بە دۆسیەی نێگرێیرا قسە دەكات؟
سەرۆك پێی گووتم دەچێت و هەموو شتێك رووندەكاتەوە، ئەو پێشەنگی پڕۆژەكەیە و دەتوانین رۆژی دووشەممە گوێی لێ بگرین.