یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا پلانەكانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیان بۆ یاریەكانی وەرزی نوێ ئاشكرا كرد.
لەم وەرزەدا بارسێلۆنا ئاستێكی خراپی لە ئەوروپا پێشكەشكرد و بە جۆرێك نەیتوانی قۆناخی كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگ ببڕێت و دابەزیە یۆرۆپا لیگ و لە قۆناخی پاشكۆی ئەو پاڵەوانیەتیەشدا بەرامبەر مانچێستەر یونایتد دۆڕا.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ پلانەكانی یانە كەتەلۆنییەكەی بۆ وەرزی نوێ ئاشكرا كرد.
مۆندۆ لە راپۆرتەكەیدا ئاشكرایكردووە، بارسێلۆنا كۆمەڵێك یاریزانی دیاریكردووە كە دەستلێدان لێیان قەدەغەیە و بە هیچ جۆرێك بۆ فرۆشتن نین ئەوانیش ( شتیگن ، ئاراوخۆ ، كۆندی ، كریستێنسن ، باڵدی ، دی یۆنگ ، گاڤی ، پێدری ، دێمبڵی ، لیڤاندۆڤسكی).
هەروەها هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، بارسێلۆنا دەیەوێت بە فرۆشتنی چەند یاریزانێكی بڕێكی زۆر پارەی دەستبكەوێت تا بتوانێت گرێبەستی نوێ واژۆ بكات ئەوانیش ( فێران تۆرێس ، رافینیا ، فاتی ، كیسێ ، زەلزولی ، ئەلبا و ئێریك گارسیا)،
مۆندۆ لە راپۆرتەكەدا ئامانجەكانی یانەكەی ئاشكرا كردووە و بارسێلۆنا دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاویندا لیۆنێل مێسی بگەڕێنێتەوە كە ئەوە لە پێشەنگی پلانەكانیدایە پاشان گوندۆگان ، ئینیگۆ مارتینێز زومبێندی یان بێرناردۆ و بەرگریكارێكی باڵی راست.
Friday's training highlights!
🔊 𝕊𝕠𝕦𝕟𝕕 𝕆𝕟 🔊 pic.twitter.com/NkqkCDBxHF— FC Barcelona (@FCBarcelona) April 15, 2023
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 72 خاڵ لە پێشەنگی خولی ئیسپانیا دێت و بە جیاوازی 13 خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوەیە.