گاڤی ئامادەیە لە پێناو بارسێلۆنا بەرگەی هەموو فشارەکان بگرێت
یاریگا –
ئەستێرەی ئیسپانی گاڤی ئامادەیە لە پێناو یانەکەی بەرگەی هەموو فشارەکان بگرێت
ماوەیەکە رەخنەیەکی زۆر لە گاڤی ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنا دەگیرێت، بەهۆی ئەوەی داوای مووچەیەکی زۆر دەکات، بەڵام یاریزانەکە هەموو ئەمانە رەتدەکاتەوە.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیۆ بڵاویکردەوە سەرەڕای ئەوەی هاندەرانی بارسا رەخنەیەکی زۆر لە ناوەڕاستکاری لاوەکەیان دەگرن، بەهۆی ئەوەی داوای مووچەیەکی زۆری کردووە، بەڵام یاریزانەکە هەموو ئەم دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و ئامادەیە لە پێناو یانەکەی خۆی بکاتە قوربانی.
مۆندۆ بڵاویشی کردەوە بەشێک لە رۆژنامەنوسانی نزیک لە یانەکەش پێیانوایە گاڤی شایستەی ئەوە نیە درێسی یانەکە لەبەر بکات و پێویستە بەرێ بکرێت.
رۆژنامە کەتەلۆنیەکە بڵاویشی کردووەتەوە سەرەڕای هەموو ئەم فشارانە و گرنگیدانی یانەکانی پرێمەرلیگ بە تایبەت یانەی چێڵسی بە گاڤی، بەڵام ئەو دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.