ئه‌وروپائیتاڵیا

میلان بڕیاری خۆی سەبارەت بە داهاتووی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ داوە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكردووە یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بڕیاری خۆی سەبارەت بە ئەستێرەی یانەكەی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ داوە.

لە ساڵی 2020 ئیبراهیمۆڤیچ لە یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاكسی ئەمریكیەوە بە گرێبەستێكی خۆڕایی گەڕایەوە میلان.

گرێبەستەكەی سوڵتان ئیبراهیمۆڤیچ لەگەڵ میلان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی فوت مێركاتۆ ئەی سی میلان بڕیاریداوە گرێبەستەكەی هێرشبەرە 41 ساڵانەكەی نوێ نەكاتەوە، دوای ئەوەی یاریزانەكە تووشی پێكانی یەك لە دوای یەك دەبێت و بەهۆی پێكانەوە گومان لە بەشداریكردنی لە یارییەكەیان بەرامبەر ناپۆلی لە قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكرێت.

ئیبراهیمۆڤیچ بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ئەژنۆی چەپیدا لە زۆربەی یاریەكانی ئەم وەرزەی یانەكەی بەشداری نەكردووە، لە یارییەكەیان بەرامبەر ئۆدەنیزی لە هەفتەی 27 سێریا ئەی گەڕایەوە یاریگاكان و توانی گۆڵێك بۆ میلان بكات و بەوەش بوو بە گەورەترین یاریزان لە مێژووی خولەكەدا كە گۆڵ بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button