یاریگا –
چەند دزێک هەوڵی هەڵکوتانەسەر ماڵی لیۆنێل مێسی، لە بارسێلۆنا دەدەن.
ماڵی مێسی دەکەوێتە ناوچەی کاستێلدیڤێلس کە ناوچەیەکی دیاری شارە جوانەکەی ئیسپانیایە، لەلایەن چەند دزێکەوە هێرشی دەکرێتە سەر، بەڵام هەوڵەکەیان شکستیهێنا.
🟠 @carlosquilezl nos da los detalles e imágenes exclusivas del momento del asalto a la casa de Leo Messi.#YAS6Abr
Directo ▶️ https://t.co/Zbpc7aiHYM pic.twitter.com/u4qYtxRDDF
— Y Ahora Sonsoles (@YAhoraSonsoles) April 6, 2023
رووداوەکە لە کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی رۆژی هەینی روویدا، لە گرتەکاندا دەردەکەوێت، دوو کەس بە ماسک و جلی رەشەوە، هەوڵی چوونە نێو ماڵی مێسی دەدەن.
هەردوو دزەکە توانیان بگەنە باخچەی ماڵی مێسی، بەڵام پێش ئەوەی پۆلیس بگاتە ماڵی مێسی، دزەکان رایانکرد.
تۆڕی هەواڵی ESPN بڵاویکردووەتەوە، بە گوێرەی زانیارییەکان هەوڵی دزییەکە بۆ ماڵی مێسی نەبووە، بەڵکو بۆ ماڵێکی نزیک ماڵی ئەستێرەکەی پاریس سانجێرمان بووە، چونکە ماڵی مێسی بە کامێرا و پاسەوان پارێزراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەم زانیارییانە لەلایەن پۆلیسی بارسێلۆناوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
ئەمە یەکەمجار نییە ئەم بابەتە بەسەر لیۆ مێسیدا بێت، چەند مانگێک لەمەوبەر، دوو کەسی دەمامکدار هێرشیانکردە سەر ژووری مێسی لە هۆتێلێکی پاریس.
رۆژی دووی مانگی رابردووشدا، کۆمەڵێک کەس هێرشیانکردە سەر مارکێتێکی ماڵباتی ئانتۆنێلا روکۆزۆی هاوژینی لیۆ لە رۆزاریۆ، ئەرجەنتین.