یاریگا –
شەوی رابردوو لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید لە یاریگای کامپ نو سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر بە یانەی بارسێلۆنا بەدەستهێنا، کە یارییەکەی بە ئەنجامی 4 گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە.
سێرجی رۆبێرتۆی ئیسپانی و ناوەڕاستکاری یانە کەتەلۆنییەکە سەبارەی بە ئەنجامی یارییەکە گوتی:
شکستەکە زۆر بە ئازارە، بەڵام ئەوەی زیاتر ئازار بەخشە گەورەیی ئەنجامەکەیە، کە 4 گۆڵمان لێکرا.
لەبارەی ئاستی یانەکەیشی گوتی:
نەدەبوو گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی بێت، دەرفەتی زۆرمان بۆ ڕەخسا و گۆڵمان نەکرد، بەڵام بە هێرشێکی پێچەوانە گۆڵمان لێکرا.
رۆبێرتۆ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:
گۆڵی دووەمی ریال مەرید خاڵی وەچەرخانی یارییەکە بوو، پاش گۆڵی یەکەم هێشتا یارییەکی باشمانکرد، بەڵام گۆڵی دووەم کۆتایی بە هەموو شتێک هێنا.
بەرگریکارەکەی بارسا لەبارەی لەدەستدانی نازناوەکەش گوتی:
زۆر دڵگرانین، دەمانویست نازناوەکە بەدەستبهێنین، بەڵام ئێستا دەبێت سەرنجمان بخەینە سەر لالیگا، سوپاسی هاندەران دەکەین، کە ئەمشەو لەگەڵمان بوون.
یاریزانە تەمەن 31 ساڵانییەکەی بارسا لەبارەی ئاژوە و ناکۆکییەکانی کلاسیکۆ گوتی:
لە یاری کلاسیکۆ بەردەوام شتی زۆر روودەدات، بەڵام دەبێت وریا و ژیر بین، سەرنجمان تەنیا لەسەر یارییەکە و بردنەوە بێت.
پاش ئەم سەرکەوتنە یانەی ریال مەدرید لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەرووی یانەی ئۆساسۆنا دەبێتەوە، کە ئەو یانەیەش پاش شکست هێنان بە ئاتلەتیک بلباو خۆی گەیاندە یاری کۆتایی.
ڤیدیۆی گۆڵەکانی یارییەکە
هاتريك بنزيما الرمضاني 🌙
مشاهدة ممتعة 🇫🇷🍿#برشلونة_ريال_مدريد#CopaDelRey | #SSC pic.twitter.com/3P5X5d3kL8— شركة الرياضة السعودية SSC (@ssc_sports) April 5, 2023