ئیسپانیا

ناوبژیوانی كلاسیكۆ دەستنیشانكرا

یاریگا –

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەمڕۆ دووشەممە ناوبژیوانی یاری گەڕانەوەی كلاسیكۆی جامی شای ئیسپانیا لە نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید دەستنیشانكرد.

وا بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەرواری 5ی نیسان بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

یاری چوون لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بو بردنەوەی بارسێلۆنا بە تاكە گۆڵێكی ئیدێر میلیتاو كە بە هەڵە لە خۆیانی تۆمار كرد كۆتایی هات.

هەژماری فەرمی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر خوان مارتینێز مونوێرای بە ناوبژیوانی كلاسیكۆ دیاریكرد.

هەروەها هەریەك لە رائول كابانیێرۆ و میگێل مارتینێز بە یاریدەدەری یەكەم و دووەمی و خۆسێ لویز بە ناوبژیوانی ڤار دەستنیشانكرا.

مارتینێز مونوێرا پێشتر دووجار ناوبژیوانی كلاسیكۆی كردووە لە ساڵی 2020 ریال مەدرید بە ئەنجامی 3-1 یارییەكەی بردەوە و لە ساڵی 2022 بارسێلۆنا بە ئەنجامی 4-0 یارییەكەی بردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button