ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

هەولێر شکستی بە کارەبا هێنا

یاریگا –

یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر بە یانەی کارەبا بەدەستهێنا.

ئەمشەو لە میانی یارییەکی دواخراوی گەڕی بیست و یەکی خولی یانە نایابەکانی عێراق، یانەی کارەبا لە یاریگای شەعبی نێودەوڵەتی میوانداری یانەی هەولێری کرد.

یارییەکەش بە ئەنجامی 3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک لە بەرژەوەندی کوڕانی قەڵا و منارە کۆتایی هات،

گۆڵەکانی هەولێر لە رێگەی یاریزانان محمد خەلیل لە خولەکی 43، حەسەن عاشور لە خولەکی 57 و شێرکۆ کەریم لە خولەکی 64 کران.

بەم سەرکەوتنەش یانەی هەولێر ژمارەی خاڵەکانی لە 21 یاری کرد بە 25 خاڵ و خۆی گەیاندە پلەی 14ـی ریزبەندی خولەکە.

یانەی کارەباش بەم شکستە 3 خاڵ لە یانەی قوە جەویەی پێشەنگ دوورکەوتەوە و بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ لە پلەی سێیەمی خولەکە دێت.

هەولێر

کارەبا


بابەتی زیاتر

Back to top button