ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

گەڕانەوەی کۆنتی بۆ یوڤێنتوس ‘خەونە’

یاریگا –

گەڕانەوەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی بۆ راهێنەرایەتی کردنی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی وەک خەونێک سەیردەکرێت.

رۆژنامەی تۆ تۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە راپۆرتێکدا گەڕانەوەی کۆنتی بۆ یوڤێ ئێستا بە دوور دەزانێت بە چەند هۆکارێکی جیا جیا.

کۆنتی لە رۆژی دووشەمەی رابردوو بەشێوەیەکی لەناکاو لە ئەرکی راهێنەرایەتی کردنی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دوورخرایەوە بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ یاریزانانی تیپەکەی.

تۆ تۆ بەدووری دەزانێت ئێستا کۆنتی بگەڕێتەوە یوڤێ، بە هۆکاری ئەوەی راهێنەرەکە بڕیاریداوە بۆ ماوەی ساڵێک پشوو وەرگرێت و لە نزیک خانەوادەکەی بێت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بە هۆکارێکی دیکەش کردووە، کە خانمە پیرەکە ترسی لە گەڕاندنەوەی ئەنتۆنیۆ هەیە بەهۆی ئەو کۆتاییە خراپەی لەگەڵ یانەی تۆتنهامدا هەیبوو لەڕووی مامەڵەکردن لەگەڵ تەواوی یانەکەدا.

کۆنتی لە مانگی یانزەی ساڵی 2021 وەک راهێنەری تۆتنهام دەستبەرکار بوو، لە وەرزی یەکەمیدا یانەکەی ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و بە بەدەستهێنانی پلەی چوارەمی پریمەرلیگ سەکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ.

بەڵام لەم وەرزەدا یانەکەی ئاستی رووی لە دابەزین کرد، لە قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ لەسەر دەستی ئەیسی میلانی ئیتاڵی کرانەدەرەوە.

لە پرێمەرلیگیش یانەکە بەردەوام ئاستی لە هەڵکشان و داکشاندایە، پاش یەکسانبوونیشیان بەرامبەر بە ساوسهامپتن لە گەڕی 28 پرێمەرلیگ کۆنتی هێرشی توونی کردە سەر یاریزانەکانی، ئەمەش وایکرد بە زووی لە پۆستەکەی درووربخرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button