ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دی ڤریخ و ئینتەر میلان رێکنەکەوتوون

یاریگا –

ئینتەر میلان دەیەوێت گرێبەستی ستێفان دی فریخ، بەرگریکاری هۆڵەندا نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئینتەر میلان دەیەوێت گرێبەستی دی ڤریخ تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 نوێ بکاتەوە و مووچەی ساڵانەشی دەبێتە چوار ملیۆن یۆرۆ، کە نزیکەی هەمان مووچەی ئێستایەتی.

گرێبەستی دی ڤریخ لە هاوینی ئەمساڵ بەسەر دەچێت و لە سەرەتای ساڵی رابردووەوە، ئینتەر میلان گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرگریکاری نێودەوڵەتی هۆڵەندا دەستپێکردووە.

ئینتەر میلان دەیەوێت بەرگری لە مانەوەی دی ڤریخ بکات، چونکە لە هاوینی داهاتوودا، میلان سکرینیار، پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە دەکات، بەمەش کێشە لە هێڵی بەرگری نیرازۆری دروست دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button