بارسێلۆنا شەش یاریزان دەگوازێتەوە

یاریگا –
بارسێلۆنا بەردەوام بەدوای چارەسەری قەیرانی دارایی دەگەڕێت و دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێکی نوێ بکات.
یانە کاتالۆنییەکە ناچارە بۆ دەرباز بوون لەم قەیرانە و ئەو سزایانەی بەسەریدا سەپێندراوە، مووچەی یاریزانەکانی لە 600 ملیۆن یۆرۆ بۆ 400 ملیۆن یۆرۆ کەم بکاتەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێکی دیکە بکات.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ شەش یاریزانی نوێ بکات، بەڵام سێ بۆ چوار لەو یاریزانانە دەبێ گرێبەستەکانیان بەسەرچووبێت، واتە یاریزانی ئازاد بن.
یەکێک لەو یاریزانانە ئینیگۆ مارتینێز، بەرگریکاری ئاتلێتیک بلباوە، هەروەها بارسا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڤیتۆر رۆکی، هێرشبەری بەرازیلی چڕکردووەتەوە، بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە هێڵی هێرشبردن دروست بکات، شان بەشانی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی.