
ئێدناڵدۆ رۆدریگێز سەرۆکی تۆپی پێی بەڕازیل بۆ یەکەمجار بە راشکاوانە پڕوپاگندەکانی یەکلاکردەوە و رایگەیاند کە دەیانەوێت ئەنچلۆتی بکەنە راهێنەری وڵاتەکەیان.
سەرۆکەکە ئەمڕۆ بۆ رۆیتەرز وتی “ئەنچلۆتی کەسێکە کە نەک تەنیا لەلای رۆناڵدۆ نازاریۆ و ڤینیسیوس جونیۆرز رێزی هەیە بەڵکو هەموو ئەوانەی یارییان بۆ کردووە و دەیناسن رێزی دەگرن. من زۆر سەرسامم بەشێوازی کارکردنی بە دڵسۆزی و بەهەمان ئاست بە جێگیری، ئەو راهێنەرێکی جیهانییە پێویستی بە ستایش نیە و خاوەنی زۆر ناسناوە و بەهیواین زیاتریش بباتەوە لەگەڵ ئێمە. با متمانەم بە خودا هەبێت و چاوەڕێی کاتێکی باش بکەین بۆ کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەگەڵیدا پاشان دەزانین دەتوانین بیهێنین یاخود نا”.
سەرۆکەکە وتیشی ئەوان رێزی ریاڵ مەدرید دەگرن و هێشتا ناوبراو گرێبەستی هەیە لەگەڵیاندا هەربۆیە هیچ هەنگاوێک نانێت بە بێ رەزامەندی ئەوان.
ماوەیەکە نەک تەنها لە میدیاکان بەڵکو لەلایەن یاریزانانی بەڕازیلەوە باسی هاتنی ئەنچلۆتی دەکەن و هەموو پێشهاتەکان بۆ ئەوە دەچن ناوبراو لە هاوینی داهاتووەوە ئەو ئەرکە وەردەگرێت.