ئه‌مریکائیسپانیا

یەک ئومێد هەیە ئەنچلۆتی لە مەدرید بمێنێتەوە

تادێت دەنگۆی رۆیشتنی کارلۆ ئەنچلۆتی لە ریاڵ مەدرید بەهێزتردەبێت و ئەگەری پەیوەندیکردنی بە هەڵبژاردەی بەڕازیلەوە زیاتر دەبێت.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، ریاڵ مەدرید دەیەوێت ئەم هاوینە راهێنەر بگۆڕێت و ئەنچلۆتیش حەزی بە پۆستی راهێنەرایەتی بەڕازیل هەیە، بەڵام ئەگەر بتوانێت لەم وەرزەشدا خولی پاڵەوانەکان بۆ لۆس بلانکۆس بباتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە مەدرید ناچاری بکات لانیکەم تا کۆتایی گرێبەستەکەی لە هاوینی ٢٠٢٤دا بمینێتەوە”.

ئەنچلۆتی  تاکە راهێنەرە چامپیۆنزلیگی لەگەڵ چوار یانەی جیاواز بردبێتەوە و ناسناوی خولی لە پێنج وڵاتی جیاواز بباتەوە، هەروەها پەیوەندییە پتەوەکەی لەگەڵ ڤینیسیوس، رۆدریگۆ، میلیتاو و کاسیمیرۆ وایکردووە بەڕازیل بە پەرۆشەوە هەوڵ بۆ راهێنەرە ئیتاڵییەکە بدەن.

شکستەکەی شەوی رابردووی سامباش بەرامبەر مەغریب، ئەوەی یەکلاکردووەتەوە بەڕازیل پێویستی بە راهێنەرێکی گەورە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button