ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
ئیبرا داوایەکی لە میلان هەیە

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج داوا لە یانەکەی دەکات متمانەی پێ بکەن و بۆ وەرزێک دیکەش بەردەوام بێت لە یاریکردن.
ئیبرا دوای پێکانێکی درێژخایەن، لە تەمەنی ٤١ ساڵیدا گەڕاوەتەوە یاریکردن و شەوی رابردووش بەشداری لە یارییەکەی سوید و بەلجیکا کرد کە تێیدا بووە بە تەمەنترین یاریزانی مێژووی پاڵاوتنەکانی یۆرۆ.
زڵاتان دوای یارییەکە وتی “دەمەوێت بەردەوام بم لە یاری کردن و ئەوە کاری لە پێشینەی منە ئەگەر هەست بە باشی بکەم. ئێستا هەست دەکەم زۆر باشم لە میلان و ئەگەر ئەوان منیان بوێت من ئامادەم بمێنمەوە و ئامادەم بۆ یاری کردن”.
ئیبرا لە ئێستادا لە ریزبەندی حەوتەم بە تەمەنترین یاریزانی خولی ئیتاڵی دایە و ریکۆردەکە بە ناوی مارکۆ بالۆتای گۆڵپارێزی پێشووی لازیۆ وەیە کە لە تەمەنی ٤٤ ساڵی و ١ یەک مانگیدا یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجامداوە.