37 هەزار بلیتی یاری میلان و ناپۆلی لە دوو کاتژمێردا فرۆشران
یاریگا –
بلیتەکانی یاری قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگی نێوان میلان و ناپۆلی خەریکە نامێنێت.
رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 37 هەزار بلیتی یاری چوون فرۆشراون، کە بڕیارە لە یاریگای سان سیرۆ بەڕێوەبچێت.
دوێنێ هەینی، بلیتی یارییەکان خرانە بازاڕاوە، تەنیا لە ماوەی دوو کاتژمێردا، 37 هەزار بلیتی فرۆشران، کە 10 هەزاریان بۆ خاوەن کاردی CRNە و 27 هەزار بلیتی دیکەش لەلایەن ئەندامانی فەرمی یانەکەوە داواکاری پێشکەش کرابوو.
بلیتەکانی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ بۆ کەسی دیکە ناگوازرێنەوە، هەر هاندەرێک تیکیتی یارییەکەی هەبێت، ناتوانێت بیداتە کەس، یاخود بیفرۆشێتەوە.
هەر کەسێک، دەتوانێت چوار بلیتی یارییەکە بە ناوی خۆی بکڕێت.
یاری چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ لە 12ی مانگی داهاتوو لە سان سیرۆ دەکرێت، دوای 11 ساڵ یارییەکانی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ گەڕایەوە سان سیرۆ.