ئه‌مریکاگرنگترین

بەپەلە: تۆماس توخێل راهێنەری نوێی بایەرن میونشنە

یاریگا-لە پێشهاتێکی کتوپڕ و چاوەڕواننەکراودا، یانەی بایەرن میونشن جولیان نەیگسلمانی دوورخستەوە و تۆماس توخێلی کردە جێگرەوەی.

بایەرن لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا دابەزی بۆ پلەی دووهەمی بۆندزلیگا و ئاستی لە ناوخۆی ئەڵمانیا هاوشێوەی ساڵانی پێشوو نیە.  کەمێک لەمەوبەر  فابریزیۆ رۆمانۆ رایگەیاند بابەتەکە کۆتایی هاتووە و توخێل و بایەرن لەسەر هەمووشتێک رێککەوتوون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هەر ئەمشەو بەڵگەنامەکان ئامادە دەکرێن و رەنگە بەمزووانە بەفەرمی رابگەیەندرێت.

توخێل ی ئەڵمانی، لە زستانی ٢٠٢١ کرایە راهێنەری چێڵسی و ساڵی دواتر دوورخرایەوە سەرەڕای بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بۆ ئەو یانەیە. یەکێک لە بژاردەکان بوو بۆ جێگرتنەوەی کارلۆ ئەنچلۆتی لە ریاڵ مەدرید لەباری رۆیشتنی راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە ئیسپانیا بەڵام بەر لەوە بایەرن تواناکانی بەدەست هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button