ئه‌وروپائینگڵته‌را

راتکلیف ئۆفەرێکی نوێ بۆ کڕینی مانچێستەر یونایتد پێشکەش کرد

یاریگا
سێر جیم راتکلیف، گەورە سەرمایەداری ئینگلیزی و خاوەنی کۆمپانیای INEOS دووەم ئۆفەری بۆ کڕینەوەی پشکەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی وڵاتەکەی پێشکەش کردووە.

ووتەبێژی کۆمپانیای INOES کە ملیاردێرە بەریتانیەکە خاوەنداریەتی دەکات پشت راستی کردەوە ئۆفەرێکی نوێیان بۆ کڕینەوەی پشکەکان شەیتانە سوورەکان پێشکەش کردووە. ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر هەر خۆیان ئۆفەریان پێشکەش کردووە، بەڵام بەهۆی کێبڕکێی شێخ جاسمی قەتەری، پلانی فرۆشتنی یانەکە دواخرا.

ووتەبێژەکەی کۆمپانیاکە گووتیشی ئۆفەری ئەمجارەیان لە ئەوەی یەکەم بەرزترە، بەڵام تاوەکو ئێستا ژمارەکە ئاشکرا نەکراوە.

راتکلیف یەکێکە لە هاندەرە سەرختەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد، هەربۆیە بڕیاریداوە ئەو یانەیە بکڕێتەوە و هەر خۆی خاوەنداریەتی بکات.

Back to top button