ئیسپانیاگرنگترین

داواکارییەکانی بارسێلۆنا لە نێگرێیرا ئاشکرا کران

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا گرێبەستێکی نهێنی لەگەڵ ئێنریکێز نێگرێیرا، جێگری سەرۆکی پێشووی لیژنەی ناوبژیوانانی خولی ئیسپانیا واژۆ کردبوو.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا رێککەوتنێکی نهێنی و شاراوەی لەگەڵ نێگرێیرا واژۆ کردبوو و تەنانەت، کوڕی نێگرێیرا ئاگاداری رێککەوتنی نێوان باوکی و بارسا نەبوو.

لە رێککەوتنەکەدا، بارسێلۆنا پێنج داواکاری لە نێگرێیرا کردبوو.

  1. لیژنەی کێبڕکێکانی بەرپرس لە سزا تەمبێکارییەکانی بەرامبەر یاریزانان، نابێ بە تەواوی لە دادوەرانی مەدرید پێکبهێت.
  2. یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا رای بارسێلۆنا بۆ سپۆنسەری کردنی پەیوەندییە دامەزراوەییەکان وەربگرێت،
  3. قسەکردن لەسەر کارتە زەرد و سوورەکان لە دوای تەواوبوونی یارییەکان، چونکە هەندێ بڕیاری ناوبژیوانان دەکرێ ببێتە جێگەی مشتومڕ و پێداچوونەوەی بۆ بکرێت.
  4. ئاگادارکردن و پێدانی راوێژ لەبارەی هەر سەردانێکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا.
  5. ئاگادارکردنی بارسێلۆنا لە بوونی ناکۆکی نێوان یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا و کۆمەڵەی لیگا.

تاوەکو ئێستا بارسێلۆنا بە فەرمی وەڵامی تۆمەتەکانی نەداوەتەوە، جگە لە چەند لێدوانێکی خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button