ئیسپانیا

ئەلینا: پەیوەندیكردنی نەیمار بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئازار بەخش دەبێت

یاریگا- كارلۆس ئەلینا یاریزانە لاوەكەی بارسێلۆنا باس لە ئەگەری پەیوەندیكردنی نەیمار دەكات بە ڕیاڵ مەدریدەوە و پێی وایە گەر ئەوە ڕووبدات ئازار بەخش دەبێت.

لە لێدوانەكانیدا لە دوای یاریەكەیان بەرامبەر ناپۆلی ئەلینا ووتی: شتێكی بە ئازار دەبێت ئەگەر نەیمار پەیوەندی بكات بە یانە ڕكابەرەكەمانەوە.

هەروەها ووتیشی: متمانەمان هەیە كە دێتەوە ئێرە، ئەو لە باشترینەكانی جیهانە، ئەگەر بێت ئەوا دەبێتە باشترین كۆتایی بۆ بازاڕی گواستنەوەكان.

لە یاریەكی دۆستانەدا بارسێلۆنا توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە ناپۆلی بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button