ئه‌وروپاگرنگترین

باوكی مێسی دەنگۆكان سەبارەت بە كوڕەكەی رەتدەكاتەوە

Yariga App

یاریگا

خۆرخی مێسی، باوك و بەڕێوەبەری كارەكانی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی رەتیدەكاتەوە هیچ دانوستانێكیان هەبێت لەگەڵ یانەی هیلالی سعودی.

گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستا رێكنەكەوتوون لەسەر نوێكردنەوەی.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لەم دواییانەدا رایانگەیاند یانەی هیلالی سعودی دەیەویت گرێبەست لەگەڵ لیۆنێل مێسی واژۆ بكات و ئۆفەرێكیان بە موچەی ساڵانەی 300 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بە باوكی مێسی كردووە.

خۆرخی مێسی لەرێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند هەواڵێكی بڵاوكردەوە كە لەم دواییانەدا سەبارەت بە داهاتووی كوڕەكەی بڵاوكرانەوە، یەكێی لە دەنگۆكان ئەوەیە كە مێسی راهێنانەكانی پاریسی جێهێشتووە چونكە كێشەی لەگەڵ گالتێ هەبووە، هەروەها داوای 600 ملیۆن یۆرۆ دەكات بۆ پەیوەندیکردنی بە هیلالەوە، ئەوەی كۆتاییش پاریس ئامادە نیە مەرجەكانی مێسی قبوڵ بكات سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

باوكی مێسی هەموو ئەوانە رەتدەكاتەوە و نووسیویەتی:

هەواڵی درۆ، تا كەی درۆ دەكەن؟ كوا بەڵگە؟؟؟ هەمووی هەواڵی ساختەیە، باوەڕ بە هیچ شتێك مەكەن، بەڵام چیتر رێگە نادەین بە درۆ شوێنكەوتووی زیاتر كۆبكەنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button