ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڤاردیۆل چارەنووسی خۆی دیار دەکات

یاریگا –

ریال مەدرید چەندین هەنگاو بۆ گواستنەوەی یۆشکۆ ڤاردیۆل، بەرگریکاری لایپزیگ چووەتەپێش.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید بڕوای بە تواناکانی ڤاردیۆلە و رۆژنامەی بیڵدیش حەزی یاریزانەکانی بۆ پەیوەندیکردن بە لۆس بلانکۆس دووپاتکردووەتەوە.

رۆژنامە کاتالۆنییەکە روونیکردووەتەوە، ڤاردیۆل بە بەڕێوەبەری کارەکانی گووتوە، ریال مەدرید بکاتە پێشینەی گفتوگۆکان و مانچێستەر سیتش لە دوای مەدریدەوە بێت.

ڤاردیۆل، بەرگریکاری هەڵبژاردەی کرواتیا لە مۆندیالی 2022 ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و بووە جێی سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپا.

بەگوێرەی پێگەی Transfermarkt ی تایبەت بە گواستنەوەی یاریزانان بێت، بەهای ڤاردیۆل دەگاتە 75 ملیۆن یۆرۆ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، لایپزیگ داوای بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات، تاوەکو دەستبەرکاری ڤاردیۆل ببێت، بەڵام ریال مەدرید ئامادەنییە ئەو بڕە پارەیە لەپێناو ڤاردیۆلدا خەرج بکات.

ڤاردیۆل لە هاوینی ساڵی 2021 بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ لە دینامۆ زەگرێبەوە، پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکەوە کرد. لەو کاتەوە 77 یاری لەگەڵ لایپزیگ کردووە و پێنج گۆڵی کردووە و چوار ئەسیستیشی هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button