ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترینیاریگا

پێشهاتەکانی گەڕانەوەی ئومتیتی ​​بۆ بارسێلۆنا

چارەنووسی کەڵەشێرەکەی بارسێلۆنا نزیکە لە ئاشکرا بوون

یاریگا-

سامویل ئومتیتی فەڕەنسی و بەرگریکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە هاوینی رابردوو بەهۆی دابەزینی ئاستی بەشێوەی خواستن گواسترایەوە بۆ یانەی لیچی ئیتاڵی.

_ کەڵەشێرە فەڕەنسییەکە لەم هاوینە ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ لیچی کۆتای دێت و دەگەڕێتەوە بارسا، بۆیە بەیەکەوە با بەوردی پێداچوونەوەیەک بۆ ئەم گەڕانەوەی ناوبراو بکەین.

ناگەڕێتەوە بارسێلۆنا، هەرچەندە بەرگریکارە تەمەن 29 ساڵانییەکەی فەڕەنسا لە خولی ئیتاڵیا لەگەڵ لێچی لە ڕووی جەستەییەوە باشتر بووە بە جۆرێک لەدوایین 18 یاری یانەکەی بەشداری 14 یارییانی کردووە و لە 11 یارییشیاندا 90 خولەکی تەواو یاری کردووە، سەرەڕای ئەمەش پێشبینی دەکرێت نەگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

_ ئومتیتی ​​گرێبەستی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا تا ساڵی 2026 هەیە، مووچەی ساڵانەکەیشی 5 ملیۆن یۆرۆیە.

_ گرێبەستەکەی لەگەڵ تیپەکە هەڵدەوەشێنێتەوە، بەهۆی هەبوونی ئاراوخۆ و کۆندێ و کریستینسن و مارکۆس ئەلۆنسۆ و گارسیا هیچ شوێنێکی بۆ نامێنێت، جیا لەو ناوانەش بارسێلۆنا بڕیارە لە هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ بەرگریکاری یانەی ئەتلەتیک بلباو ئینیگۆ مارتینێز واژۆ بکات.

هەر بۆیە سەرجەم لێکەوتەکان ئاماژەن بۆ ئەوە کەوا ئۆمتیتی ناگەڕێتەوە بارسێلۆنا، نزیکترین یانەیش لێی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵییە، کە دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو تواناکانی ئەم بەرگریکارە فەڕەنسییە بەدەست بهێنێت.

ئومتیتی لە هاوینی ساڵی 2016 بەبڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لەیانەی لیۆنی فەڕەنسییەوە گوسترایەوە بۆ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، بە درێسی یانە کەتەلۆنییەکەش 133 یاری ئەنجامداوە و 2 گۆڵیشی کردووە، هەروەها توانی 2 جار نازناوی لالیگا و 3 جار نازناوی جامی شا و 2 جار نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیاش لەگەڵ بارسادا بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button