ئینگلتەراگرنگترین

قەتەرییەکان پەلە لە کڕینی مانچێستەر یونایتد دەکەن

یاریگا –

سەرانی مانچێستەر یونایتد داوای ئۆفەری باشتر لەو کەس و لایەنانە دەکەن کە بەنیازن یانەکە بکڕن.

رۆژنامەی The Times بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا کارگێڕی مانچێستەر یونایتد لەگەڵ قەتەرییەکان و سێر جیم راتکلیف، خاوەنی گروپی ئینیۆس کۆدەبێتەوە.

هەرچەندە قەتەرییەکان و راتکلیف مافی گەیشتنیان بە تەواوی زانیارییەکان نابێت، چونکە مانچێستەر یونایتد پرێزێنتەیشنێکی ئامادە کردووە و گەشتێکیش بۆ ناسینی یانەکە و یاریگاکەیان بۆ ئامادە کراوە.

خێزانی گلەیزەر داوای زیاتر لە شەش ملیار پاوەند بۆ فرۆشتنی یانەکە دەکەن. بەگوێرەی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا ئۆفەری قەتەرییەکان و سێر راتکلیف گەیشتووەتە پێنج ملیار پاوەند.

رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێر راتکلیف لە شاری نیسەوە دەچێتە مانچێستەر و سبەی لەگەڵیاندا کۆدەبێتەوە و شێخ جاسم بن حەمەد، خۆی ئامادەی کۆبوونەوەکە نابێت، بەڵکو ئەمڕۆ چەند نوێنەرێکی ناردووە. هەریەکە لە پارێزەر و شارەزای دارایی بانکی ئەمریکا نوێنەرایەتی شێخە قەتەرییەکە دەکەن.

شێخ جاسم دەیەوێت 100%ی مانچێستەر یونایتد بکڕێت، بەڵام راتکلیف ئامادەیی دەربڕیوە 69%ی پشکەکان لە خێزانی گلەیزەر بکڕێتەوە و هەندێ راپۆرت باس لە بوونی دوو کڕیاری دیکەی هاوبەشی سێر راتکلیف دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button