یاریگا
هەڵسەنگاندنی یاریزانانی بارسێلۆنا دوای بردنەوە سەختەكەیان بەرامبەر ڤالینسیا.
شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤالینسیای كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە ، لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیست و چوارەمی خولی ئیسپانیا.
تاكە گۆڵەكەی یانە كەتەلۆنییەكە لەلایەن رافینیا لە خولەكی 15 تۆمار كرا و پاشان لە خولەكی 55 فێران تۆرێس نەیتوانی لێدانی سزا گۆڵ بكات.
بەو بردنەوەیە بارسێلۆنا كۆی خاڵەكانی بۆ 62 خاڵ بەرزكردەوە و لە ریزبەندی یەكەمی خولی ئیسپانیا دێت و ڤالینسیاش بە كۆكردنەوەی 23 خاڵ لە ریزبەندی 19یەمی خولەكەدایە.
هەڵسەنگاندنی یاریزانانی بارسێلۆنا:
شتیگن 7 – كۆندی 7- ئاراوخۆ 6 – كریستێنسن 7 – باڵدی 7 – دی یۆنگ 7 – بۆسكێتس 8 – رۆبێرتۆ 6 – فاتی 6 – تۆرێس 6 رافینیا 8.