ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ناپۆلی ترسی لەسەر نیشتووە

یاریگا
یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا دەیەوێت گرێبەستی خڤیچکا کڤاراتسخێلیا هێرشبەری جۆرجی یانەکەی نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی Gazzetta dello Sport بڵاویکردەوە کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی چاودێری هێرشبەرە جۆرجیەکە دەکات، بۆیە پێشەنگی سێریائەی ترسیان لەسەر نیشتووە و دەیانەوێت گرێبەستی یاریزانەکەیان تاوەکو ساڵی 2028 نوێ بکەنەوە، بۆ ئەوەی بە ئاسانی ریزەکانیان جێنەهێڵێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە یانە ئیسپانیەکە ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەی خڤیچکا 100 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکات.

Back to top button