یاریگا
گراهام پۆتەر، راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی لەوانەیە دووربخرێتەوە و راهێنەرێکیش وەکو شوێنگرەوەی دیاریکراوە.
ماڵپەری Footballinsider بڵاویکردەوە کارگێری بلوز کار لەسەر دوورخستنەوەی راهێنەرەکەی دەکات، یەکێک لە پاڵێوراوان بۆ ئەم پۆستەش رۆبێرتۆ دێ زێربی راهێنەری یانەی برایتۆنە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت دوای یاریی داهاتووی یانە لەندەنیەکە راهێنەرەکەی دووربخرێتەوە.
دێ زێربی سەرەتای ئەم وەرزە کاتێک پۆتەر وازی لە راهێنەرایەتی یانەی برایتۆن هێنا، لەو یانەیە بووە شوێنگرەوەی.