یاریگا
لوکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی ریال مەدرید داوای لە یانەکەی کردووە گڤاردیۆلی هاونیشتیمانی بگوازنەوە، بەڵام داواکەی رەتکراوەتەوە.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای مۆندیال ناوەڕاستکارەکەی مێرنگی داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، هاونیشتیمانیەکەی لە ریزەکانی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بگوازنەوە، بەڵام داواکەی رەتکراتەوە و شاهانەکان دەیانەوێت لە شوێنی ئەو یاریزانە، ئانتۆنیۆ سیلڤا بەرگریکاری پۆرتوگالی یانەی بێنفیکای ئەم وڵاتە بگوازنەوە.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە، کارگێری یانەی ریال مەدرید پێیوایە سیلڤا بە تەمەن لە گڤاردیۆل بچوکترە و داهاتووەکەشی باشتر دەبێت.