جیهان

باشترین پێكهاتەی ساڵی 2022 دەستنیشانكرا

یاریگا

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ” فیفا ” لە ئاهەنگێكدا باشترینەكانی ساڵی 2022ی ئاشكرا كرد.

رۆژی دووشەممە 27ی مانگ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لە ئاهەنگێكدا خەڵاتەكانی ” زە بێست ” بەخشرایە باشترینەكانی ساڵی رابردوو.

وەك هەمیشە ساڵانە فیفا پێكهاتەی باشترینەكانی جیهان دیاری دەكات، لە پێكهاتەكەدا دوو یاریزانی فەڕەنسا دەبیندرێت و لە ئەرجەنتینیش تەنها لیۆنێل مێسی تێدایە.

پێكهاتەی فیفا بۆ باشترین پێكهاتەی ساڵی 2022:

گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا

هێڵی بەرگری: ئەشرەف حەكیمی ، ڤان دایك ، كانسێلۆ

هێڵی ناوەند: مۆدریچ ، دی برۆین ، كاسیمیرۆ

هێڵی هێرشبردن: لیۆنێل مێسی ، كەریم بێنزێما ، ئیرلینگ هالاند ، كیلیان ئێمباپێ.

باشترین پێكهاتەی ساڵ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button