ئیسپانیا

ئانچیلۆتی: وەرزی داهاتوو ئەلڤارۆ دەبێتە یاریزانی تیمی یەكەم

یاریگا

كارلۆ ئانچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە تواناكانی یاریزانێكی لاوی یانەكەی دەكات.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلەتیكۆ مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات، لە میانەی یارییەكانی هەفتەی بیست و سێیەمی خولی ئیسپانیا.

گۆڵەكەی ئاتلەتیكۆ مەدرید لەلایەن خیمینیز لە خولەكی 78 تۆمار كرا و گۆڵی یەكسان بوونی یانە شاهانەكەش لەلایەن ئالڤارۆ رۆدریگز لە خولەكی 85 تۆمار كرا.

لە دوای یارییەكە كارلۆ ستایشی ئاستی ئالڤارۆی كرد و گووتی:

وەرزی داهاتوو ئالڤارۆ رۆدریگێز، دەبێتە یاریزانی تیمی یەکەمی ریال مەدرید. هیچ یاریزانێکی هاوشێوەی ئەومان نییە. لەبارەی ئالڤارۆ قسە لەگەڵ رائول دەکەم. ئەم وەرزە یاری بۆ ئێمە و کاستییا دەکات.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 52 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی ئیسپانیا دێت و لە ئەگەری بردنەوەی بارسێلۆنا لە یارییەكەی ئەمڕۆیاندا بەرامبەر ئالمیریا جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ مێرینگی دەبێتە 10 خاڵ.

ئالڤارۆ رۆدریگز

بابەتی زیاتر

Back to top button