یاریگا –
لیۆنێل مێسی دوای 12 ساڵ جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە ئەو شارەی لێی گەورە بووە و بەشداری لە یارییەکەدا دەکات.
بڕیارە مێسی لە 16ی مانگی شەشی ئەمساڵ، بگەڕێتەوە یاریگای نیوڵز ئۆڵد بۆیز و بەشداری لە یارییەکی خێرخوازیدا بکات، کە لەلایەن ماکسی رۆدریگێز، هاوڕێی پێشووی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بکات.
مانگی رابردوودا، سێرجیۆ ئاگوێرۆ، یاریزانی پێشووی ئەرجەنتین رایگەیاندبوو، مێسی بەجدی بیر لە یاریکردن بۆ نیوێڵز ئۆڵد بۆیز دەکات بەر لەوەی کۆتایی بە کاروانی وەرزشی بهێنێت.
لە ساڵی 2011ەوە مێسی یاری لەو یاریگایەدا نەکردووە، ئێستا ناوی یاریگاکە گۆڕاوە بۆ مارسێلۆ بێلسا ستادیۆم.
دوای گفتوگۆییەکی زۆری نێوان یانەکە و پاریس سانجێرمان. کارگێڕی یانە پاریسییەکە رەزامەندیان لەسەر بەشداریکردنی مێسیدا، چونکە سانجێرمان دوا یاری لە خولی فەرەنسی لە 4ی مانگی شەش دەکات و یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگیش بڕیارە لە 10ی هەمان مانگدا بکرێت.