یاریگا

توماس تۆخێل لە رادارەکانی میونشن و ریال مەدرید دایە

Yariga App

یاریگا –

توخێل تۆخێل، راهێنەری پێشووی یانەکانی چێڵسی و بۆڕووسیا دۆرتموند چاوی لە پۆستی راهێنەرایەتی بایرن میونشنە.

لۆیک تانزی، رۆژنامەنووسی نزیک لە کارگێڕی ئێف سی هۆڵیوود لە تویتێکدا روونیکردووەتەوە، توخێل چاوەڕێی دەرەنجامی ئەم وەرزەی میونشن دەکات، چونکە دەمێکە دەیەوێت ببێتە راهێنەری میونشن.

تانزی نووسیویەتی، توخێل ئاگاداری دەنگۆکانی گۆڕانکارییە تەکنیکییەکانی ریال مەدریدە، چاوێکیشی لەسەر ئەو پۆستە داناوە.

توخێل وەرزی رابردوو لە پۆستی راهێنەرایەتی چێڵسی دوورخرایەوە و تاوەکو ئێستا بێ یانەیە، هەرچەندە لەلایەن چەند یانەیەکی پرێمەرلیگەوە داواکرابوو، بەڵام پێدەچێت چاوی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانە گەورەکانی ئەوروپا بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button