ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

لە یارییەكی دیكەدا ئینتراخت فرانکفۆرت میوانداری ناپۆلی دەكات

یاریگا

یانەی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی لە یارییەكی دیكەی ئەم هەفتەیەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا میوانداری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ئینتراخت فرانكفۆرت لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ناپۆلی بكات، لە میانەی یاری چوونی قۆناخی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاری گەڕانەوە لە نێوان هەردوو یانە لە بەرواری 15ی مانگی داهاتوو لە یاریگای دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای تایبەت بە ناپۆلی ئەنجام دەدرێت.

فرانكفۆرت بە دووەمی كۆمەڵەی چوارەم و ناپۆلیش بەیەكەمی كۆمەڵەی یەكەم توانیان خۆیان بگەیەننە قۆناغی شانزە.

مێژووی رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان:

تەنها دوو جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە و هەردوو جارەكە ئینتراخت فرانكفۆرت براوە بووە.

ئەو یاریزانانەی ناتوانن بەشداری یارییەكە بكەن:

لە فرانكفۆرت هەریەك لە رود ، ئیبیمبی و مارسێل وینیگ ناتوانن بەشداری بكەن و لە ناپۆلیش راسپادۆری ناتوانێت بەشداری بكات.

كۆتا پێنج یاری ئینتراخت فرانکفۆرت و ریزبەندیان لە خولی ئەڵمانی:

لە كۆتا پێنج یاری خۆیدا ئینتراخت فرانکفۆرت لە سێ یارییدا براوە بووە و لە یارییەكیش تووشی شكست هاتووە و یارییەكیش یەكسان بووە و بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی بۆندسلیگا دێت.

كۆتا پێنج یاری ناپۆلی و ریزبەندیان لە خولی ئیتاڵی:

لە كۆتا پێنج یاری خۆیدا ناپۆلی لە سەرجەمیاندا براوە بووە و بە كۆكردنەوەی 62 خاڵ لە پلەی یەكەمی كاڵچیۆ دێت.

گۆڵكار و گۆڵدروستكاری فرانكفۆرت:

لە خولی ئەڵمانیدا گۆڵكاری یانەكە كۆلۆ موانیە بە تۆماركردنی 10 گۆڵ و گۆڵدروستكاریش هەر خۆیەتی بە 10 ئەسیست، هەروەها لە چامپیۆنزلیگیش كامادا گۆڵكاری یانەكەیە بە سێ گۆڵ و گۆڵدروستكاریش ماریۆ گۆتزەیە بە دوو ئەسیست.

گۆڵكار و گۆڵدروستكاری ناپۆلی:

لە خولی ئیتاڵیدا گۆڵكاری یانەكە ڤیكتۆر ئۆسیمینە بە 18 گۆڵ و گۆڵدروستكاریش خڤیچا كڤاراستخێلیایە بە 9 ئەسیست، لە چامپیۆنزلیگیش سیمۆنی بە چوار گۆڵ گۆڵكارە و كڤارایە بە سێ ئەسیست.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ناپۆلی:

 

پێكهاتەی پێشبینیكراوی فرانكفۆرت:

گۆڵپارێز: كیڤن تراپ

هێڵی بەرگری: كناوف، یاكیچ، ندیكا، توتا ، فلیپ ماكس

هێڵی ناوەند: جیبرێل سۆو ، سیباستیان رۆد ، لیندسترۆم ، ماریۆ گۆتزە

هێڵی هێرشبردن: كۆلۆ موانی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ناپۆلی:

گۆڵپارێز: ئەلێكس مێرێت

هێڵی بەرگری: ئۆلیڤێرا ، رەحمانی ، كیم مین جای ، لۆرێنزۆ

هێڵی ناوەند: لۆبۆتكا ، ئەنگویسا ، زیلینسكی 

هێڵی هێرشبردن: كڤاراستخێلیا ، ئۆسیمین ، لۆزانۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button