Loading...
ئه‌وروپائینگلتەرا

ئەمڕۆ کۆمەڵێک یاریی لە پرێمەرلیگ دەکرێن

Yariga App

یاریگا
ئەمڕۆ گەڕی 23 خولی نایابی ئینگلیزی دەستپێدەکات و چەند یارییەکی گرنگ بەڕێوەدەچن.

سەرەتا کاتژمێر 15:30 ئارسێناڵی دووەمی ریزبەندی دەبێتە میوانی ئاستۆن ڤیلا. گەنەرز سێ یارییە تامی بردنەوەی نەکردووە، دوایین یاریشیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی دۆڕاندووە، هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی پێشەنگایەتی خولەکە بە شێوەیەکی کاتی لەدەست بدەن.

کاتژمێر 18:00 مانچێستەر سیتی پێشەنگی خولەکە دەبێتە میوانی نۆتینگهام، ستیزن دەیەوێت بە بردنەوە لەم یارییە پارێزگاری لە پێشەنگایەتی پرێمەرلیگ بکات. ئەو یانەیە بەشێوەیەکی کاتی سەرووی ریزبەندی وەرگرتووە، چونکە یارییەکی زیاتریان لە ئارسێناڵ هەیە.

هەر لە هەمان کات واتە کاتژمێر 18:00 چێڵسی لە یاریگای خۆی پێشوازی لە ساوسامبتۆن دەکات. گەنەرز هەرچەندە ئەم وەرزە پارەیەکی خەیاڵی لە گواستنەوەی چەند یاریزانێک خەرجکردووە، بەڵام ئەنجامەکانیان وەکو پێویست نین و لە دوایین سێ یارییان لە خولەکە هیچ بردنەوەیەکیان نیە.

لە کۆتاییدا کاتژمێر 20:30 لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی نیوکاسڵ یونایتد. رێدز چاوەڕێ دەکرێت بۆ ئەم یارییە ئەرکی ئاسان نەبێت، چونکە رکابەرەکەی ئەم وەرزە ئاستێکی باش پێشکەش دەکات و لە پلەی چوارەمی ریزبەندی دێت و ئەوانیش لە پلەی حەوتەم دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button