مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەكی بۆ یاریەكەی بارسێلۆنا لەدەست دەدات
یاریگا
یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە تواناكانی یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەكەی بێ بەش دەبێت بۆ یارییەكەی بەرامبەر بارسێلۆنا.
وا بڕیارە رۆژی پێنجشەممە كاتژمێر 20:45 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانەی یاری چوونی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی ئەوروپی.
بۆ ئەو یاریە شەیتانە سوورەكان لە تواناكانی مارسێل سابیتزە بێ بەش دەبێت و ناتوانێت بەشدرای لە یارییەكەدا بكات.
لەكاتی بەشداریكردنی یارییەكان لەگەڵ بایرن میونشن و لە كۆتا یاری قۆناخی كۆمەڵەكاندا سابیتزە سێیەم كارتی زەردی وەرگرت و بۆ یاری داهاتوو راگیرا.
بەپێی یاساكانی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ” یوفا ” سزای راگرتن بەردەوام دەبێت بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتەکانەوە، تەنانەت کاتێک یاریزانەکە لە پاڵەوانێتییەکەوە دەچێتە پاڵەوانێتییەکی دیکە.
بەوەش ناوەڕاستكارە 28 ساڵانەكە لە یاری چوون بەرامبەر بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو ناتوانێت بەشدرای بكات و لە یاری گەڕانەوە ئامادە دەبێت.