یاریگا–
لویس کامپۆس، بەرێوەبەری وەرزشی لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، زانیاری نوێ لەسەر داهاتووی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەکەیان ئاشکرا دەکات.
بەرێوەبەرەکەی شازادەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری Telefootـی وڵاتەکەی لەبارەی داهاتوو ئەستێرەی یانەکەیان گووتی “ ئێمە بەردەوام هەوڵمانداوە گرێبەستی ئەستێرەی یانەکەمان نوێ بکەینەوە و بەردەوامیش لەگەڵ خودی یاریزانەکە لە گفتوگۆداین، بۆ ئەوەی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بگەینە رێکەوتن “.
کامپۆس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا زۆر بە راشکاوانە دەڵێت “ ئێمە حەز دەکەین مێسی لەگەڵمان بەردەوام بێت، چونکە لەناو پلانی پرۆژەی یانەکەمانە “.