ئیسپانیابازاڕی گواستنهوه
ریاڵ مەدرید بەرگریکارێکی گەڕاندەوە یانەکەی

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید فران گارسیای بەرگریکاری پێشووی یانەکە دەگەڕێنێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
فران دەرچووی ئەکادیمیای لا فابریسیای مەدریدە، لە سەرەتای وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ بە خواستن درایە رایۆ ڤاییکانۆ، دواتر رایۆ بەیەکجاری ئەو یاریزانەی گواستەوە.
سەرۆکی ڤاییکانۆ پرێسا، ئەمڕۆ لە پڕۆگرامێکی رادیۆی کۆپ دا وتی ” فران گارسیا لە هاوینی داهاتوو دەگەڕێتەوە مەدرید، ئێمە لەگەڵ ئەو یانەیە گەیشتووینەتە رێککەوتنی کۆتایی”.
ئەم هەنگاوەی مێرەنگی، لە کاتێکدایە ئەو یانەیە لەم وەرزەدا بەردەوام کێشەی ئاست و پێکانی بەرگریکارەکانی باڵەکانی هەیە.
پرێسا ئەوەشی درکاند، یانەی لیڤەرکوزنی ئەڵمانی ئامادەبوون ١٠ ملیۆن یۆرۆ بدەن بۆ فران گارسیا، هەربۆیە پێدەچێت گرێبەستەکەی مەدرید گەورەتربێت.