ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

هاندەرانی یانەیەکی ئەڵمانی داوای ئیسکۆ دەکەن

یاریگا
ئیسکۆ ناوەڕاستکاری ئیسپانی پێشووی یانەی سێڤییا، دوای هەڵوەشاندەنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی هەرێمی ئەندەلوس لەوانەیە ئەمجارەیان پەیوەندی بە یانەیەکی ئەڵمانیاوە بکات.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە ئیسپانیا دوای ئەوەی بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ راهێنەری پێشووی یانەکەی گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە، تاوەکو ئێستا چارەنوسی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە، یانەی یۆنیەن بەرلینی وڵاتەکەشیان لەسەر داوای هاندەرانی، بیر لە گواستنەوەی ئەو ناوەڕاستکارەی پێشووی ریال مەدرید دەکەن،

سکای ئاماژەی بەوەش کردووە لە راهێنانەکانی ئەمڕۆ یانەکە، هاندەرانی ئەو یانەیە پێکەوە هاواریان کردووە ئیسکۆ و، داوایان لە سەرۆکی یانەکەیان کردووە، ئەم زستانە ناوەڕاستکارە ئیسپانیەکە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button