ئیسپانیائینگلتەرا

گواردیۆلا: دەگەڕێمەوە بارسێلۆنا ئەگەر پەیوەندیم پێوە بكەن

یاریگا-

پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی باس لە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەكات.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەرسیناڵ بكات، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی چوارەمی جامی یەكێتی ئینگلتەرا.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر ئەرسیناڵ پێپ ووتی: چوار نازناوی خولم لە ئیسپانیا بەدەستهێنا، تا ساڵی پێنجەم چیتر هەست بە برسێتی ناکەم، بۆ ئەو کاتانەی لە بارسێلۆنا بووم.

ڕاهێنەرەكەی سیتیزن ووتیشی: گرنگ نییە راهێنەرایەتی کام یانە دەکەم، چ لێرە لە مانچێستەر سیتی یان هەر یانەیەکی دیکە بم. بارسێلۆنا یانەی منە و ئەگەر بانگم بکەن، ئەوا دەگەڕێمەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button