ئینگلتەرا

نیوکاسڵ ئەستێرەیەکی دەفرۆشێت

یاریگا-یانەی نیوکاسڵ یونایتد لە کۆتا رۆژەکانی بازاڕی گواستنەوە دا ئالان سەینت ماکسیمین بۆ فرۆشتن نمایش دەکەن.

هێرشبەرە فەڕەنسییەکە باشترین یاریزانی نیوکاسڵ بوو پێش کڕینەوەی ئەو یانەیە لەلایەن سعودییەوە، بەڵام پاش دەوڵەمەند بوونی ئەو یانەیە و کڕینی چەند یاریزانێک، جێگەی ئەو یاریزانە لە پێکهاتەی سەرەکی لەق بووە.

بەگوێرەی دەیلی مەیل، نیوکاسڵ زۆر مەبەستییان نیە ئەو یاریزانە بفرۆشرێت بەڵام ئەگەر هەر یانەیەک ٢٦ ملیۆن پاوەن بدات ئەوا ئامادەن دەستبەرداری ببن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە،  ئەیسی میلان ئارەزووی ئەو یاریزانە دەکات بەڵام یانە ئیتاڵییەکە تەنها بە خواستن دەیانەوێت و پارەی گواستنەوەکەیان پێ نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button