ئینگلتەرا

هێنری: داوام لە لاپۆرتا کرد تێن هاگ بکاتە راهێنەری بارسا

تیێری هێنری ستایشێکی مەزنی ئێریک تێن هاگی راهێنەری مانچێستەر یونایتد دەکات.

ئەستێرە مێژووییەکەی ئارسناڵ سەبارەت بە تێن هاگ و یارییەکەی نێوان ئارسناڵ و مانچێستەر یونایتد بۆ ئەمازۆن پڕایم  وتی ”

دڵخۆشم بە بردنەوەی ئارسناڵ و شایستەبوون پاش ئەو ئاستەی نیوەی دووهەم، بەڵام مانچێستەر یونایتد بە تەواوی گۆڕاوە لەگەڵ تێن هاگ. راستگۆ دەبم لەگەڵتان، من هاندەرێکی گەورەی  تێن هاگم و خۆشمدەوێت، ئەو راهێنەرە بوو کە من پێشنیازم کرد بۆ خوان لاپۆرتا پاش دوورخستنەوەی رۆناڵد کومان. ئەو بلیمەتە. ئەوەی لەو یارییە بینیمان تیمێک بوو کە سێ ساڵە لە گەشەسەندن دایە (ئارسناڵ) بەرامبەر تیمێک کە شەش مانگە گەشە دەکات، وە تیمێک کە هەفتەیەک پشووی هەبوو (ئارسناڵ)، بەرامبەر تیمێک کە تەنها دوو رۆژی لەبەردەم دابوو. چاوەرێی ئەوەم دەکرد ئارسناڵ بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکە بکات بەڵام هەرگیز پێشبینی ئەوەم نەدەکرد کە یونایتد بتوانێت هاوئاستی ئارسناڵ بێت و لە هەندێک کاتیشدا باشتربوون، ساڵێکی دیکە بدەن بە تێن هاگ و پارەی بۆ خەرجبکەن، پێم وایە تۆپی پێ یەکی باشتر دەکەن لەوەی سەردەمی فێرگسۆن و دەبنە هێزێک گاڵتەیان لەگەڵ نەکرێت”.

یونایتد یارییەکەی ٣-٢ بە ئارسناڵ دۆڕاند  بەڵام بەر لەوە خاوەنی چوار بردنەوە و یەک بەرامبەربوون لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button