یاریگا

پاریس سان جێرمان لە سعودیە ڕیکۆردێکی مێژووییان تۆمارکرد

یاریگا- لە یارییە دۆستانەکەی پاریس سان جێرمان و ئەستێرەکانی نەسڕ و هیلال لە سعودیە ڕیکۆردێکی مێژوویی بۆ یانە فەڕەنسیەکە تۆمارکرا.

پێگەی فەرمی یانەی پاریس سان جێرمان ڕایگەیاند کە بینەری ئەو یارییە تەنها لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی خۆیان لە فەیسبووک و یوتیوب و تویچ زیاتر لە 5 ملیۆن بینەری هەبووە کە ئەوەش ژمارەی پێوانەییە بۆ ئەو یانەیە.

هەروەها تەنها لەو دوو ڕۆژەدا یانەی پاریس سان جێرمان دوو ملیۆن و 300 هەزار فۆلۆوەریان زیادکردووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، لە هەمان کاتدا تیک تۆکی ئەو یانەیە گەیشتە 38 ملیۆن فۆلۆوەر وەکو یەکەم یانەی وەرزشی لە جیهاندا بگات بەو ژمارەیە.

لەو یارییەدا کە هەردوو ئەستێرەی جیهانی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەشدارییان تێداکرد، یانەی پاریس سان جێرمان بە ئەنجامی 5-4 یارییەکەیان بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button